هەڵوێستی سەرکردەی وڵاتانی جیهانی و ئیسلامی دژی ئەوزوڵمەی لە گەلی فەڵەستین دەکرێت بەگوێرەی پێویست نییە

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە کوردستان ئەرسەلان ساڵەح حەسەن


Aug 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە -ئەرسەلان ساڵەح حەسەن جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ بەداخەوە زۆربەی سەرکردەی وڵاتانی جیهانی عەرەبی و  ئیسلامی لەگەڵ زایۆنیزمدا تەبان و بەهیچ شێوەیەک هەنگاوێک نانێن کەدژی ئەوانبێت، بەڵام گەلەکانیان دەبینین ڕۆژانە خۆپیشاندان دەکەن، هەرچەندە ئەو خۆپیشندانانە بەبەراورد بە دونیای دەرەوە لە چوارچێوەی هەستێکی مرۆیدا جیاوازیەکەی زۆر زۆرە.
لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، ئەرسەلان ساڵەح حەسەن، کادیری باڵای حیزبی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، ڕایگەیاند:" بابەتی تیرۆر یەکێکە لەوبابەتانەی لەسەر ساحەی سیاسی جیهان بەشێوەیەکی گشتی بەربڵاوە، جا تیرۆرکردنەکە تیرۆرکردنێکی فیزیکی جەستەی بێت یاخود تیرۆرکردن لەڕووی کەسێتی بێت لەڕێگای زیرەکی دەستکردەوەبێت، دیارە لەماوەی ڕابردودا سەرکردەیەکی بەتوانا و کەسی یەکەمی بزوتنەوەی ئیسلامی حەماس کە بەبانگهێشتی جمهوریی ئیسلامی ئێران کرابو کە بانگکرابوو بۆ مەراسیمی دەست بەکاربونی سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەکو هەمو ئەو سەرکردانەی دیکەی جیهان بانگکرابوو ئەوەش بۆخۆی پەیامێکە بۆ دەوڵەتان کە پێگەور قورسای و بەهای ئەم بزوتنە ڕزگاریخوازەکە ئێستا نمایندەی  گەلێکی مەزڵوم و چەوساوە و ژێردەستە دەکات کە ئێستا ئێمەش وەکو گەلی کورد، هەست بەوەدەکەین کە تاوەکو ئەم ساتەوەختە ئێمەش کێشەی نەتەوایەتیمان وەکو پێویست چارەسەرنەکراوە لەچوارچێوەی پرسە نێودەوڵەتیەکاندا بۆیە لە هەرگەلێک زیاتر ئێمە هەست بەو ئازارە دەکەین و دڵخۆش دەبین کە کاتێک بخوێنرێینەوە بۆیە وادەزانم بابەتی تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە، لەم کاتەدا کۆمەڵێک بابەت لەخۆ دەگرێت لەوانە، ئیسماعیل هەنییە، کەسی یەکەمە و کەسێکی میانڕەوە هەمیشە لە سەرتەڵی ئەوەبووە کە چۆن بابەتی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان لەنێوان فەلەستینیەکان و زایۆنیزما ئاڵوگۆڕبکرێت کە ئەو بابەتە لە دوو مانگی پێشودا جۆبایدن، پێشنیاری کردبوو وە تاڕادەیەکی زۆرباش کۆبونەوەکانی، قەتەر و میسر و تەنانەت ڕۆماش، نزیکبونەوەیەک لەنێوانیاندا هەبوو، بەڵام دیارە کەسی یەکەمی ئیسرائیل کە ناتانیاهۆیە لەگەڵ چارەسەرکردنی ئەم پرسەدا نەبوو.

وتیشی:"  بارودۆخی سەربازی هەمیش دۆخی سیاسی ناوخۆی وڵاتەکە و هەروەها لەڕوی جەماوەریشەوە بەتایبەت لە جیهانی ڕۆژئاواشدا دەبینین خۆپیشاندانی زۆر دەکرێت و هەمویشی لە قازانجی کێشەی فەلەستین و بوو کە ئەوەش شکستێکی گەورەبو بۆ ئیسرائیل و ناتانیاهۆ، بۆ ئەو پێویستی بەوەبوو کە هەنگاوێک بهاوێژێت بۆیە لەسێ ئاراستەوە هەنگاوی نا لەوانە لەیەمەن و لە باشوری بەیروت و ئەوەی لە تارانیش ڕویدا هۆکارێک بون بۆئەوەی کە کۆتای بە هەوڵەکانی ئاشتی بهێنێت

لەبارەی ڕۆڵی جیهانی ئیسلامی بۆ ڕوبەڕوبونەی ئیسرائیل و ئیدانەکردنی ئەو تاوانەی کە بەرامبەر بە گەلی فەلەستین و بەتایبەت پرسی تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە، ئەنجامیدا، ئەرسەلان ساڵەح حەسەن، کادیری باڵای حیزبی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان،ڕونیکردەوە:" سەرکردەکانی جیهانی ئیسلامی یان لەڕێگەی کودەتاوە یاخود لەڕێگەی هەڵبژاردنی ساختەوە یاخود لەڕێگەی دەسەڵاتی پشتاوپشتەوە دەستیان گەیشتووە بەدەسەڵات، بۆیە هیچ کاتێک سەرکردەکانی ئەم وڵاتانە لەگەڵ ئەوەدانین کە لەم پرسانەدا پشتیوان و هاوخەمبن، لانیکەم نیگەرانیەکانیان بگاتە ئەو ئاستەی کە سەفاراتیان لە ئیسرائیل نەکەنەوە یاخود نوێنەرەکانیان بکشێنەوە، ئەمە ئەو حاڵەتەیە کە کاتی خۆی بەسەر ئێمەی میللەتی کوردا داهات و کەس لەسەرئێمە وەجواب نەهات هەرچەندە کات و شوێنی تاوانەکە جیاوازە، بەڵام لەڕوی مەزڵومیەتەوە هەریەک بابەتە، بۆیە بەداخەوە سەرکردەی وڵاتانی جیهانی عەرەبی و  ئیسلامی لەگەڵ زایۆنیزمدا تەبان و بەهیچ شێوەیەک هەنگاوێک نانێن کەدژی ئەوانبێت، بەڵام گەلەکانیان دەبینین ڕۆژانە خۆپیشاندان دەکەن، هەرچەندە ئەو خۆپیشندانانە بەبەراورد بە دونیای دەرەوە لە چوارچێوەی هەستێکی مرۆیدا جیاوازیەکەی زۆر زۆرە و ئەوەی لە جیهانی ئیسلامی و عەرەبیدا دەگوزەرێت بەرامبەر بە قەبارەی ئەو تاوانە نییە کە لە فەڵەستین دەگوزەرێت.