دەرباز کۆسرەت رەسوڵ:  تیرۆر و داعش نەیانتوانی ناسنامەی  ئێزیدییەکان  لە شەنگال بسڕنەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ


Aug 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند:" پاش تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر داگیرکردنی شەنگال، بەشکۆوە یادی شەهیدان و قوربانیانی شەنگال دەکەینەوە.  هاوخەم و هاوسۆزی ئێزیدی خانین ، تیرۆر و داعش نەیانتوانی ناسنامەی  ئێزیدییەکان  لە شەنگال بسڕنەوە،  بەڵکوو وزەی پۆلاین و ئازایەتی پیاوان و ژنانی ئێزیدی، سەرەنجی هەموو جیهانی بەلای خۆیدا راکێشا. 

وتیشی:" لەو ساڵیادە خەمگینە، یادی قارەمانی و نەبەردی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەینەوە، کە بە خوێنی خۆیان چیای شەنگالیان پاراست و شەنگالیان لەژێر دەستی تاریکپەرستان ئازاد کرد. هەروەها  دڵسۆزی و وەفای یەکێتی بەرانبەر کۆمەڵگەی ئێزیدی دووپات دەکەینەوە، دەنگمان دەخەینە پاڵ داواکارییە رەواکانیان، لە جێبەجێکردنی رێکەوتنامەی شەنگال و  یاسای قەرەبووکردنەوەی کچانی ئێزیدی. 

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ،ئەندامی مەکتەبی سیاسی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەوەشی خستەڕوو:"هاوکات پێویستە لەسەر لایەنە سیاسیەکان لە ناوخۆی هەرێم و عێراق  پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانمان بەکاربهێنین بۆ  لۆبیکردن و بەهێزکردنی هەڵمەتی داکۆکیکردن بۆ بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان و کارکردن بۆ پارێزبەندی نێودەوڵەتیی و رزگارکردنی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا بێسەروشوێنن.