گەرمیان؛ وەک پەرچەکردارێک دژی جینۆسایدی ئێزیدییەکان و داگیرکارەیەکانی تورکیا، چالاکییەکی ژینگەی ئەنجام دەدرێت
(0) /
ڕوانگە -وەک پەرچەکردارێک لە بەرامبەر جیندۆسایدی ئێزیدییەکانی شەنگال و سوتاندن و بڕینەوەی باخ و دارستانەکانی کوردستان و وێرانکردنی گوندەکانی کوردستان لە لایەن تورکیاوە، ژمارەیەک لە چالاکوانانی گەرمیان هەڵمەتێکی نەمام ناشتنیان دەست پێکرد.
سمکۆ سابیر، چالاکوانی مەدەنی بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:"
ئێمە وەک ژمارەیەک لە چالاکوانی مەدەنی لە گەرمیان لەساڵڕۆژی جینۆسایدی ئێزیدییەکانی شەنگال، و هاوکات وەک پەرچەکردارێک بۆ بڕینەوە و سوتاندنی باخ و دارستانەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکیای فاشیستەوە، هەڵمەتێکی نەمام ناشتنمان لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار، دەست پێکرد.
وتیشی:" 30 نەماممان لە ناو یەکێک لە باخچەکانی ناحێی ڕزگاریدا چاند، کە ئەمە دووەمین چالاکی گروپەکەمانە کە چالاکی یەکەم دەکردنی بەیاننامەیەک بوو دژی داگیرکاریەکانی تورکیا.
سمکۆ سابیر، چالاکوانی مەدەنی، ڕونیشیکردەوە:" بەنیازین لە داهاتوودا چەندین چالاکی دیکە ئەنجام بدەین لەوانە ئەنجامدانی کۆڕ و سیمینار دەربارەی ئەو بارودۆخەی کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان، دەبێتەوە و دیارە ئامانجیشمان ئەوەیە کە کاتێک تورک، دەیەوێت ئەم خاکە سوتماک بکات ،بەڵام ئێمە هەوڵ دەدەین بیبوژێنینەوە و ئەو شوێنانەی کە پێویستی بە نەمام ناشتن هەیە سەوزی بکەین.
تێبينيێك بنێرە: