ئاشورییەکان داوای گۆڕینی سروودی ئەی ڕەقیب و ئاڵای کوردستان دەکەن

(0) / / كوردستان / ئاشورییەکان


Jun 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

سکرتێری گشتی بزوتنەوەی دیمۆکراتی ئاشوری ڕایگەیاندووە کە سروودی ئەی ڕەقیب نیمچە توندڕەوییەکی نەتەوەیی تێدایە بۆیە دەبێت هەرێمی کوردستان سروودێکی دیکەی نیشتمانیی هەبێت کە ڕەنگدانەوەی هەموو پێکهاتەکانی بێت.

یونادم یوسف کەنا ڕایگەیاندووە کە داخوازیی ئاشورییەکان بە زۆرینە لە دەستووری عێراقدا هاتووە و دەبێت لە دەستووری هەرێمی کوردستانیشدا جێگیر بکرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ڕەخنەی ئیسلامییەکان لە سەر سروودی ئەی ڕەقیب ڕایگەیاندووە کە دەبێت سروودێک بێت کە لە گەڵ هەموو پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بگونجێت.

یونادم یوسف ڕایگەیاندووە کە ئەو ئاڵایەی ئێستا ڕەنگە ئاڵای کۆماری مەهاباد بێت، هەر بۆیە دەبێت هەرێمی کوردستان خاوەنی ئاڵای تایبەت بە خۆی بێت./.