بەڵێنێکی سودانى بە فراکسیۆنە عەرەبییەکان لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێى کەرکوک
(0) /
ڕوانگە - سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ فراکسیۆنە عەرەبییەکانى پارێزگاى کەرکوک کۆبووە و لە کۆبونەوەکەدا بەڵێنێکى بەو فراکسیۆنانە دا.
محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 4-8-2024، بۆ یەکلایکردنەوەى پرسى حکومەتى خۆجێى پارێزگاى کەرکوک لەگەڵ فراکسیۆنە عەرەبییەکان کۆبوەوە و دواتر لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەرۆکى کۆبوونەوەکە خرایەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆک وەزیرانى عێراق بەڵێنى بەفراکسیۆنە عەرەبییەکانى شارەکە داوە، بەبێ بەشدارى سەرجەم پێکهاتەکان حکومەتى خۆجێى لە کەرکوک پێکناهێنرێت.
دوێنێ محەمەد شیاع سودانى لە بەغدا بۆ تاوتوێکردنى پرسى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێى پارێزگاى کەرکوک و یەکلایکردنەوەى پۆستى پارێزگاى شارەکە بەجیا لەگەڵ هەریەک لە فراکسیۆنى یەکێتى و پارتى و بابیلۆن کۆبووەوە.
ماوەى زیاتر لە هەشت مانگ بەسەر هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە پارێزگارێکى کورد بۆ پارێزگاى کەرکوک دابنرێت و حکومەتى خۆجێى شارەکە پێکبهێنرێت.
تێبينيێك بنێرە: