سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ئیسرائیل و ئەمریکا ناچار دەبن حیساباتی خۆیان بکەن بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەیان
(0) /
ڕوانگە - دانیشتنی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە، بەشێوەی داخراو بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی میدیای ئێرانی، محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتوویەتی: "ئیسرائیل و ئەمریکا لەو کارە پەشیمان دەبنەوە کە کردوویانە".
ئاماژەی بەوەشکردووە؛ ئیسرائیل و ئەمریکا ناچار دەبن حیساباتی خۆیان بکەن بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەیان، دەبێت وایان لێبکرێت جارێکی دیکە هەڵەی لەو شێوەیە نەکەنەوە کە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە ئاسایشی خۆیان و ئارامی ناوچەکە بەگشتی.
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 31-7-2024، ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەکەیان حەماس لە تارانی پایتەختی ئێران کوژرا، کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمى دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیانی سەرۆکى ئێران سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو.
تێبينيێك بنێرە: