تۆمەتبارێك دەستگیركرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کۆمەڵایەتی


Aug 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق ، تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر چەكێكدا كە بەتۆمەتبار بووە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:"
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە تەقەی لێكراوە، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بەتۆمەتبار بووە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی خستۆتەڕوو:"لە ئێستادا تۆمەتبار ( أ ، ع ، ف ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.