گواستنەوەی کارتی زانیاری لەهەرێم ڕاگیرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان کارتى زانیارى


Aug 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنى گواستنەوەى کارتى زانیارى لە سنورى هەرسێ پارێزگاکەى هەرێم.

لە نوسراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان کە ئاڕاستەی  بەڕێوەبەرایەتی یەکانی کارتی زانیاری لە هەرسێ پارێزگای هەرێم ( هەولێر و سلێمانی و دهۆک ) کراوە، بڕیار دراوە بە ڕاگرتنی گواستنەوەی کارتی زانیاری لە نێوان شار و قەزاو ناحیەکان تا کاتێکی نادیار.

دەرکردنى ئەو بڕیارە دوای ئەوە هاتوە کە لە ئێستادا ئەو کەسانەی فەرمانبەرن و مافی وەرگرتنی زەوی یان هەیە، لە ماوەی ڕابردوو  بەشێکی زۆر لەو کەسانە مامەڵەی گواستنەوەی کارتی زانیاریان لە  ئەنجام داوە، بۆئەوەی لە شارەکان و قەزاکان سودمەندبن لە پێدانی زەوی.