وەزارەتی پلاندانانی عێراق: لە پرۆسەی سەرژمێریدا پرسیار لەبارەی نەتەوە و ئاین ناكرێت

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان عێراق سەرژمێری


Aug 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاوی كردەوە، پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووان هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە، كە لە عێراقدا دەژین، دەشڵێن، لەکاتى ئەنجامدانى پرۆسەکەدا هیچ پرسیارێك لەبارەى نەتەوە یان ئاینییەوە ناكرێت.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بارەی وردەكاری بەڕێوەچوونی سەرژمێری دانیشتووانی عێراق و هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووان هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە، كە لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا دەژین.

دەشڵێن، لەکاتى ئەنجامدانى پرۆسەکەدا هیچ پرسیارێك لەبارەى نەتەوە یان ئاینییەوە ناكرێت.

باس لەوەشکراوە، لەڕێگەی ئەو سەرژمێرییەوە دەمانەوێت ئاگاداری واقیعی ژیان و خزمەتگوزاری دانیشتووان ببین، بە مەبەستی داڕشتنی پلانی گونجاو بۆ چارەسەركردنی کێشەکان.

جێگای ئاماژەیە، سەرژمێری ئەزموونی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە ٣١ـی ئایاری ئەمساڵ دەستیپێكرد و ڕۆژی ١٣ حوزەیران كۆتایی هات، هەروەها بڕیارە لە ٢٠ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ سەرژمێری فەرمی ئەنجام بدرێت.