پڕۆژە یاسای نەوت و غاز رەوانەی حكومەتی عیراق کرایەوە
(0) /
ڕوانگە - ئەندامێكی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی گۆڕانكاریی تێیدا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پڕۆژەیاسای نەوت و گازی گەڕاندەوە بۆ حكومەت.
زرغام مالکی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەدوای ئەوەی یاسای نەوت و غاز رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا و هەندێک بڕگەی هەموارکرایەوە، جارێکی دیکە بۆ حکومەت رەوانەکرایەوە تا گۆڕانکاریی زیاتری تێدابکات و بە وردی پێداچوونەوەی بۆ بکات و ئەو بڕگانەی بۆ زیادبکات کە لەگەڵ بازاڕی ئێستای نەوتی جیهانیی گونجاوبێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و غاز ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە حكومەت كاربكات بۆ هەمواركردن و زیادكردنی هەندێك بڕگەی نوێ بۆ یاساكە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێشکەوتنانەی لە گۆڕەپانی نەوتی جیهاندا هاتوەتە ئاراوە و دواتر رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بكاتەوە.
تێبينيێك بنێرە: