داوای كاراكردنی بڕیاری تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەکرێت

(0) / / عێراق / ڕوانگە عێراق ئەمریکا


Aug 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - یاسر حسێنی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە رۆژنامەی"سەباح"ی راگەیاندووە، پێویستە بڕیاری ئەنجومەنەكە بۆ كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق بە زووترین كات كارا بكرێت، چونكە هێزەكانی ئەمریكا داگیركەرن و چەندین جار سەروەری عیراقیان بەزاندووە.

لای خۆیەوە، یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئاماژەی بەوەدا، حكومەتی عیراق بە شێوەیەكی زۆر باش سەركەوتوو بووە لە سنوورداركردنی بە ئامانجگرتنی بنكە سەربازییەكانی وڵاتەكە، كە راوێژكاران و هێزەكانی هاوپەیمانانی تێدایە. 

وتیشی، لیژنەی دانوستانكاران گەیشتووەتە قۆناغێكی باش لە پرسی گۆڕینی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و كۆتایی هێنان بەئەركەكانیان، بۆ ئەوەی ئەمریكا و عیراق پەیوەندییەكی باشیان هەبێت.