پێشنیارکراوە چیای گۆیژە بکرێت بە چەند زۆنێکی گەشتیاری

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان گوێژە گەشتیاری سلێمانی


Aug 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “چیای گۆیژە ناکرێت بە  پرۆژەی نیشتەجێبوون، بەڵکو پێشنیارکراوە بکرێت بە چەند زۆنێکی گەشتیاری”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە پێویستی دەزانین هەموولایەک ئاگاداربکەینەوە، کە چیای گۆیژە ناکرێت بە پرۆژەی نیشتەجێبوون”.

باس لە ئەوەش دەکات، “بە پێی بەرنامەیەکی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی و سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی ، لە ساڵانی رابردوو لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێندراوە بۆ ئامادەکردنی نەخشەی گەشتیاریی چیای گۆیژە کە بکرێتە چەند زۆنێکی گەشتیاری و چەندین چالاکیی گەشتیاری مۆدێرن و  هەمەجۆر لەخۆبگرێت”.

گەشتوگوزاری سلێمانی دەڵێت، “بۆ ئەو مەبەستە نەخشەکە پێشنیارکراوە و نێردراوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان تا کاری پێویستی لەسەر بکرێت بۆ پەسەندکردنی “.