دادگای فیدراڵی سكاڵایەكی تایبەت بە بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق رەتكردەوە
(0) /
ڕوانگە -دادگای باڵای فیدراڵی داوایەكی پەیوەست بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەهۆی نەبوونی تایبەتمەندییەوە رەتكردەوە.
داواكە لەلایەن هەردوو پەرلەمانتار باسم خەشان و مستەفا سەنەد-ەوە دژ بە هەریەك لە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران تۆماركراوە.
ئەو پەرلەمانتارانە داوایان كردبوو بە نادروست ئەژماركردنی رەزامەندیی داوالەسەركراون بە رێگەدان بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسەر خاكی عێراق و، رەتكردنەوەی ئەو رەزامەندییە و، پابەندكردنیان بە گەڕانەوەی ئەو ناوچە و دامەزراوانەی هێزەكانی ئەمریكا بەكاریان دەهێنێت، پاش كۆتاییهێنان بە رێككەوتنەكە.
هەروەك داوایانكردبوو بە قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی ئەو پرۆسانەی پاش كۆتاییهاتنی رێككەوتنەكە ئەنجامدراون، هەروەها قەرەبووی بەكارهێنانی ناوچە و دامەزراوە عێراقییەكان لە 1ی تشرینی دووەمی 2009 تا رادەستكردنەوەیان بە حكومەتی عێراق.
تێبينيێك بنێرە: