ترسی ڕژێمی زایۆنی لە دەستپێکردنی هێرشەکانی ئێران

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە ئیسرائیل فەڵەستین یاکوف ئامیدرۆ


Aug 06, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لەترسی هێرش و پەلامارەکانی ئێران، بۆسەریان ڕژێمی زایۆنیست،  سەرقاڵی ئامادەباشی تەواوە لە ناوەندە سەربازی و تەندرووستی و ناوخۆییەکاندا.
یاکوف ئامیدرۆ، بەرپرسی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل ڕایگەیاند:" وەڵامی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە، بەهێزتر لە هێرشەکەی 13 ی نیسانی 2024 بێت کە لە وەڵامی بۆردومانکردنی باڵاخانەیەکی باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق ئەنجام درا.
وتیشی: ئێران لە وەڵامی تیرۆری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، هێرش دەکاتە سەر دامەزراوە هەستیارەکانی ئەو ڕژێمە.
یاکوف ئامیدرۆ باسی لەوەش کردووە: کە دەکرێت پێشوەختە هێرش بکرێتە سەر حزبوڵڵای لوبنان بەڵام لە دژی ئێران، بە پێی مەودای جوگرافی نێوانیان، ئەو هێرشانە ئەستەم دەبێت.
یاکوف ئامیدرۆ،بەرپرسی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل،ئەوەشی خستۆتەڕوو کە ئەگەری بەئامانجگرتنی دامەزراوە سەربازی و هەستیارەکان لە ناوچەی نێوان تەل ئەبیب لە ناوەڕاست و باکوری فەڵەستینی داگیرکراو لە ئارادایە و بەم بۆنەوە ئامادەباشی تەواو لە ناوەندە سەربازی و تەندرووستی و ناوخۆییەکاندا خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.