هەنگاوێکی عێراق دژی پەکەکە

(0) / / عێراق / ڕوانگە پەکەکە تەڤگەری ئازادی کوردستان قەندیل گەریلا


Aug 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەتۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" سێ حزبی کوردستانی هەڵوەشێندرانەوە.
بەتۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق سێ حزبی کوردستانی هەڵوەشاندەوە.
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان سەر بەئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاریدا، هەریەک لەتەڤگەری ئازادی کوردستان، پارتی ئازادی‌و دیموکراتی ئێزدییەکان‌و بەرەی تێکۆشانی دیموکراتی هەڵبوەشێنێتەوە.
.لەبڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان سەر بەئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دا هاتوە، "بارەگاکانی ئەو حزبانە دادەخرێن‌و دەستیش بەسەر ماڵ‌و موڵکیاندا دەگیرێت".