هەنگاوێکی عێراق دژی پەکەکە
(0) /
ڕوانگە - بەتۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" سێ حزبی کوردستانی هەڵوەشێندرانەوە.
بەتۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق سێ حزبی کوردستانی هەڵوەشاندەوە.
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان سەر بەئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاریدا، هەریەک لەتەڤگەری ئازادی کوردستان، پارتی ئازادیو دیموکراتی ئێزدییەکانو بەرەی تێکۆشانی دیموکراتی هەڵبوەشێنێتەوە.
.لەبڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان سەر بەئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دا هاتوە، "بارەگاکانی ئەو حزبانە دادەخرێنو دەستیش بەسەر ماڵو موڵکیاندا دەگیرێت".
تێبينيێك بنێرە: