فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بنکەی هەماهەنگی هاوبەشی خانەقینی بەسەر کردەوە
(0) /
ڕوانگە - بەمەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی و سەربازی ناوچەکە و هەروەها هەڵسەنگاندنیان بۆ شێوازی بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی بنکەکە و هێزەکانی ناوچەکە،لیژنەیەک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، سەردانی قەزای خانەقینی کرد.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند:"ئەمڕۆ ٦ی ئابی ٢٠٢٤، لیژنەیەک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، کە پێکهاتبوون لە لیوا فایەق ئەنوەر، عەمید روکن عادل جەبار، بنکەی هەماهەنگی هاوبەشی خانەقینیان بەسەرکردەوە.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕونیشیکردەوە:لە کۆبوونەوەیەکدا، کە ئەفسەرانی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دام و دەزگا ئەمنیەکانی ناوچەکە بەشداربوون، تاوتوێی بارودۆخی ئەمنی و سەربازی ناوچەکەیان کرد، هەروەها هەڵسەنگاندنیان بۆ شێوازی بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی بنکەکە و هێزەکانی ناوچەکە کرد.

تێبينيێك بنێرە: