سەرۆکایەتی هەرێم داوا دەکات سنورێک بۆ هەڵسووکەوتی پەکەکە دابنرێت
(0) /
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی هێرشەکەی پەکەکەی کردووە و ڕایگەیاندووە کە دەبێت سنورێک بۆ ئەم هەڵسووکەوتانەی پەکەکە لە هەرێم دابنرێت.
سەرۆکایەتی هەرێم وێڕای ئیدانەکردنی ڕووداوەکەی مەتینا ڕایگەیاندووە کە ئەم کارانەی پەکەکە نابێت بە هیچ شێوازێک بەردەوام بێت.
وەزارەتی پێشمەرگەش ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکی تایبەت بە خۆیان لە چیای مەتینی قەزای ئامێدی بوون کە پەکەکە هێرشی کردووەتە سەریان./.
تێبينيێك بنێرە: