ملیارێك و 148 ملیۆن دینار بۆ نۆ پرۆژە لە شاری سلێمانی تەرخانكرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە سلێمانی شارەوانی گەشتوگوزار حكومەتی هەرێم


Aug 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بڕیاردرا بە تەرخانكردنی ملیارێك و 148 ملیۆن دینار بۆ نۆ پرۆژە لە شاری سلێمانی.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، ڕەزامەندیی لەسەر خەرجكردنی چەند بودجەیەك دەدات بۆ جێبەجێكردنی نۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارەكانی دروستكردنی ئاوەڕۆ و تۆڕی ئاو و شەقام و چاككردنەوەی شەقام لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانییەكانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیەكانی سلێمانی.
بەگوێرەی فەرمانەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەو گوژمانە لەسەر ڕێژەی 15% و 17% و 100%ی داهاتەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و سەرۆكایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایە‌تیی گشتیی شارەوانیەكانی سلێمانیە و بۆ ئەم پرۆژانەی خوارەوە بڕیاری خەرجكردنیان دراوە:

 گوژمەی 15،524،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی لە سنووری شارەوانیی سیتەك.
گوژمەی 69،999،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی چاككردنی شەقامی سەرەكی لە سنووری شارەوانیی پێنجوێن.
گوژمەی 429،390،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە قەرەتۆغان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
گوژمەی 10،166،000 دینار بۆ دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە كۆمەڵگەی خاڵخاڵان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی.
گوژمەی 59،700،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی چاككردنی قیری خراپبووی شەقامی سەرەكی لە پێنجوێن لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی پێنجوێن.
گوژمەی 86،246،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆریی ئاو لە گەڕەكی كانی گۆمە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی.
گوژمەی 29،458،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی چاككردنەوەی ئەو بەشە قیرانەی كە تێكچوونە لە شەقامەكانی پیرەمەگروون لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی.
گوژمەی 15،380،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی گواستنەوەی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی بەری ماڵان لە قەزای چوارتا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی.
گوژمەی 432،479،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی گوندی بابان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.