ئایینی بەرزی ئیسلام و پێغەمبەرەکەی لە هەرە پیرۆزییەکانی مسوڵمانانن و هەر سنووربەزاندێک بەرامبەریان، قبووڵ ناکرێت
(0) /
ڕوانگە ـ ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لەبەرامبەر لێدوانێکی بەرپرسی هێزەکانی شەنگال، ڕایدەگەیەنێت:"
ئایینی بەرزی ئیسلام و پێغەمبەرەکەی درودی خوای لەسەر بێت، لە هەرە پیرۆزییەکانی مسوڵمانانن و هەر سنووربەزاندێک بەرامبەریان، سنووربەزاندنە بەرامبەر ئیمان و ئیسلامەتیمان و قبووڵ ناکرێت
لە بەیاننامەیەکدا ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ڕونیشی دەکاتەوە:" ئەوەی بەرپرسی هێزەکانی شەنگال بەرامبەر پێغەمبەر و ئایینی بەرزی ئیسلام دەری بڕی، هەڵڕشتنی هەڵوێستی شاراوەیانە بەرامبەر ئایینی مسوڵمانان، کە زۆربەی هەرەزۆری کوردستان پێک دەهێنن.
ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ئاشکرایشی دەکات:"خەڵکی بەبێ گوێدانە جیاوازیی ئایین و بیروباوەڕیان، بەهانای ئێزیدییەکانەوە چوون، دەبوایە بەرپرسی هێزی ئێزیدییەکان لەباتی هێرشکردنەسەر پیرۆزییەکانی مسوڵمانان، سوپاسی بکردنایە.
ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەکەی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستانە
بە ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
ئایینی بەرزی ئیسلام و پێغەمبەرەکەی (درودی خوای لەسەر بێت)، لە هەرە پیرۆزییەکانی مسوڵمانانن و هەر سنووربەزاندێک بەرامبەریان، سنووربەزاندنە بەرامبەر ئیمان و ئیسلامەتیمان و قبووڵ ناکرێت.
ئەوەی کە لە ساڵڕۆژی پەلاماری داعش بۆ سەر ئێزیدییەکانی شەنگالدا بەرپرسی هێزەکانی شەنگال بەرامبەر پێغەمبەر و ئایینی بەرزی ئیسلام دەری بڕی، هەڵڕشتنی هەڵوێستی شاراوەیانە بەرامبەر ئایینی مسوڵمانان، کە زۆربەی هەرەزۆری کوردستان پێک دەهێنن.
ئەوەی لە ڕابردوو داعش ئەنجامی دا، لەلایەن چین و توێژەکانەوە بە ڕەهایی ڕەت کرایەوە و خەڵکی بەبێ گوێدانە جیاوازیی ئایین و بیروباوەڕیان، بەهانای ئێزیدییەکانەوە چوون، دەبوایە بەرپرسی هێزی ئێزیدییەکان لەباتی هێرشکردنەسەر پیرۆزییەکانی مسوڵمانان، سوپاسی بکردنایە.
ئێمە لە کۆمەڵی دادگەری، بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین ڕووبەڕووی هەر کەسێک ببینەوە کە بێڕێزی بەرامبەر ئایین و عەقیدەمان بکات، هەر بۆیە سەرکۆنەی ئەو بێڕێزییانەی بەرپرسی هێزەکانی شەنگال دەکەین و نیگەرانیی خۆمان دەردەبڕین، هەموو ڕێگایەکی یاساییش بەرامبەری دەگرینە بەر، تا لە بەرامبەر ئەو بێڕیزییانەی سزای خۆی وەربگرێت.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
ئەنجوومەنی باڵا
٦/٨/٢٠٢٤

تێبينيێك بنێرە: