ئایینی بەرزی ئیسلام و پێغەمبەرەکەی لە هەرە پیرۆزییەکانی مسوڵمانانن و هەر سنووربەزاندێک بەرامبەریان، قبووڵ ناکرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە ئیسلام موسڵمان


Aug 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لەبەرامبەر لێدوانێکی بەرپرسی هێزەکانی شەنگال، ڕایدەگەیەنێت:"
ئایینی بەرزی  ئیسلام و پێغەمبەرەکەی درودی خوای لەسەر بێت، لە هەرە پیرۆزییەکانی مسوڵمانانن و هەر سنووربەزاندێک بەرامبەریان، سنووربەزاندنە بەرامبەر ئیمان و ئیسلامەتیمان و قبووڵ ناکرێت

لە بەیاننامەیەکدا ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ڕونیشی دەکاتەوە:" ئەوەی بەرپرسی هێزەکانی شەنگال بەرامبەر پێغەمبەر و ئایینی بەرزی ئیسلام دەری بڕی، هەڵڕشتنی هەڵوێستی شاراوەیانە بەرامبەر ئایینی مسوڵمانان، کە زۆربەی هەرەزۆری کوردستان پێک دەهێنن.

ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ئاشکرایشی دەکات:"خەڵکی بەبێ گوێدانە جیاوازیی ئایین و بیروباوەڕیان، بەهانای ئێزیدییەکانەوە چوون، دەبوایە بەرپرسی هێزی ئێزیدییەکان لەباتی هێرشکردنەسەر پیرۆزییەکانی مسوڵمانان، سوپاسی بکردنایە.


ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەکەی  ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستانە

بە ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

ئایینی بەرزی  ئیسلام و پێغەمبەرەکەی (درودی خوای لەسەر بێت)، لە هەرە پیرۆزییەکانی مسوڵمانانن و هەر سنووربەزاندێک بەرامبەریان، سنووربەزاندنە بەرامبەر ئیمان و ئیسلامەتیمان و قبووڵ ناکرێت.

ئەوەی کە لە ساڵڕۆژی پەلاماری داعش بۆ سەر ئێزیدییەکانی شەنگالدا بەرپرسی هێزەکانی شەنگال بەرامبەر پێغەمبەر و ئایینی بەرزی ئیسلام دەری بڕی، هەڵڕشتنی هەڵوێستی شاراوەیانە بەرامبەر ئایینی مسوڵمانان، کە زۆربەی هەرەزۆری کوردستان پێک دەهێنن.

ئەوەی لە ڕابردوو داعش ئەنجامی دا، لەلایەن چین و توێژەکانەوە بە ڕەهایی ڕەت کرایەوە و خەڵکی بەبێ گوێدانە جیاوازیی ئایین و بیروباوەڕیان، بەهانای ئێزیدییەکانەوە چوون، دەبوایە بەرپرسی هێزی ئێزیدییەکان لەباتی هێرشکردنەسەر پیرۆزییەکانی مسوڵمانان، سوپاسی بکردنایە.

ئێمە لە کۆمەڵی دادگەری، بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین ڕووبەڕووی هەر کەسێک ببینەوە کە بێڕێزی بەرامبەر ئایین و عەقیدەمان بکات، هەر بۆیە سەرکۆنەی ئەو بێڕێزییانەی بەرپرسی هێزەکانی شەنگال دەکەین و نیگەرانیی خۆمان دەردەبڕین، هەموو ڕێگایەکی یاساییش بەرامبەری دەگرینە بەر، تا لە بەرامبەر ئەو بێڕیزییانەی سزای خۆی وەربگرێت.

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
ئەنجوومەنی باڵا
٦/٨/٢٠٢٤