تۆمەتبارێك دەستگیركرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان تۆمەتبار


Aug 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لەچەند ژنێک كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:"
دوای ئەوەی لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە چاودێری خرایە سەر كەسێك بەگومانی ئەوەی كە لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە هەڕەشەی  بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لەژنان دەكات، پاش لێكۆڵینەوەكان و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن یەکێک لەژنەکانەوە كە لەبەرامبەر پێدانی بڕێك پارە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لێكردووە، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر موبایلی تایبەتی تۆمەتباردا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو:"
لەئێستادا تۆمەتبار (م، ع، س) لەدایكبووی 1974 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 2 لەیاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوەو دانی ناوە بەوەدا کە لەژێر ناوی ئەنجامدانی هاوسەرگیریی پەیوەندی لەگەڵ  چەند  ژنێک دروستكردووەو هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لێكردون، ئەگەر پارەو ئاڵتونی نەدەنێ‌.