پزیشکیان بۆ ماکرۆن: بێدەنگ نابین و وەڵاممان دەبێت

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە کوردستان پزیشکیان ماکرۆن


Aug 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی بێدەنگ نابێت لە پێشێلکردنی سەروەری و ئاسایشی و کوشتنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە خاکەکەیدا.

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسادا ئەوەی خستە روو، "ئێران بێدەنگ نابێت بەرامبەر ئەو کەسانەی دەیانەوت زیان بە بەرژەوەندی و ئاسایشەکەی بگەیەنن".
ڕاشیگەیاند، ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمریکا دەیانەوێت رێگری لە روودانی جەنگ بکەن لە ناوچەکە پێویستە ئیسرائیل بوەستێنن لە هێرشەکانی بۆسەر غەززە و ئاگرەبەستی یەکجاریی رابگەیەنن.