نرخی نەوت رووی لە بەرز بوونەوە کرد

(0) / / ئەمەریکا / ڕوانگە کوردستان ئابووری نەوت بازاڕ


Aug 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد چەند رۆژی رابردوو بەرز بووەتەوە و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەوەش بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دوو دۆلار لە نرخەکەی بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٥ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار لە نرخەکەی بەرز بووەتەوە.
ەوەش لەکاتێکدایە، بەروارد بە ١٠ رۆژ پێش ئێستا نرخی نەوت لە نزمبوونەوەدایە و نزیکی سێ دۆلار لە نرخەکەی دابەزیووە.

هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا؛

لەماوەی سەرەتای ئەم هەفتەیەدا داتا نەرێنییەکانی بازاڕی دەستی کاری ئەمریکا، هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی نەوت بووە، جگە لە کشانەوەی چین لە هاوردەکردنی نەوت کە بەدووەم هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی نەوت دادەندرێت.

لەلایەکی دیکەشەوە داتا ئابوورییەکانی چین، ئەوەیان خستووەتە روو کە چالاکیی بەرهەمهێنان و هاوردەکردن کەم بووەتەوە ئەوەش وای کردووە خواستی جیهان بۆ نەوت بەرێژەی ١٪ دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.

لە بەرامبەریشدا، جگە لە کشانەوەی چین و داتا نەرێنییەکانی پەیوەست بە کۆگای نەوت، هۆکارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی کاری ئەمریکا، چونکە لە راپۆرتی هەلی کاری مانگانەیاندا ئاماژەیان بەوەکردبوو کە نزیکی ١١٤ هەزار هەلی کاری رەخساندووە، لەکاتێکدا دەبوو لەو مانگە ١٧٥ هەزار و ٢٠٠ هەلی کار بڕەخسێندرێت، ئەوەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی ترسی وەبەرهێنەران لە بازاڕی ئەمریکادا.