سه‌عدی پیره‌: پارتی ئامادە نییە لەگەڵ یەكێتی رێكبكەوێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە یەکێتی پارتی کەرکوک


Aug 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
روانگە - وتەبێژی یەکێتی رەخنە لە سیاسەتی پارتی لەبارەی پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێی کەرکوک دەگرێت و دەڵێت، "پارتی ئامادە نییە لەگەڵ یەكێتی رێكبكەوێت".
 
سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌شڵێت، "بەشی زۆری كێشەكانی کەرکوک پارتییە، كە ئامادەنییە لەگەڵ یەكێتی رێكبكەوێت و هەر لە سەرەتای یەك لیستی لە هەڵبژاردن و ئێستاش لەسەر پرسی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی شارەكە".
 
ئەوه‌شی وت: لە داهاتوودا بابەتی سەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆكایەتی كۆمار و پرسی وەزیرەكان لە بەغدا هەن، ناكرێت بەم شێوەیەی ئێستا دۆخەكە بەردەوام بێت.