داهاتی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی عێراق چەندە؟

(0) / / عێراق / ڕوانگە داهات بودجە سۆران عومه‌ر


Aug 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا حكومه‌تی عێراق 530 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتوه‌ و كۆی داهاته‌كه‌شی نزیكه‌ی 59 ترلیۆن دینار بوه‌.

سۆران عومه‌ر له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، حكومه‌تی عێراق 530 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتوه‌، كۆی داهاتی نه‌وتی 58 ترلیۆن و 802 ملیار دینار بوه‌، كۆی داهاتی نانه‌وتیش حه‌وت ترلیۆن و 118 ملیار دیناره بوه‌ كه‌ كۆی گشتی داهات له‌و ماوه‌یه‌دا 65 ترلیۆن و 921 ملیار دینار بوه‌".

سه‌باره‌ت به‌ داهاتی هه‌رێمیش له‌كۆی داهاتی عێراق، سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت، "له‌كۆی ئه‌و داهاته‌ی عێراق، ته‌نها 230 ملیار دیناری داهاتی هه‌رێمه‌".

ئه‌وه‌شی روونكردوةته‌وه‌، "خه‌رجیه‌كان له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 58 ترلیۆن و 253 ملیار دیناربون، له‌و پاره‌یه‌ش پێنج ترلیۆن و 73 ملیار دیناری بۆ موچه‌ی هه‌رێم نێردراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ 15 ترلیۆن و 954 ملیار دیناریش دراوه‌ به‌ پێشینه‌".

سۆران عومه‌ر باسی له‌وه‌شكردوه‌، "له‌ خه‌رجیه‌كاندا 40 ترلیۆن و 433 ملیار دیناری بۆ موچه‌و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌رجكراوه‌، به‌جۆرێك 28 ترلیۆن و 189 ملیار دیناری به‌هه‌رێمیشه‌وه‌ بۆ مووچه‌ بوه‌، 12 ترلیۆن و 244 ملیار دیناریش بۆ چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بوه‌".