سەرۆك کۆمار مەرسومی کۆماریی بە پارێزگاری نوێی دیالە دەدات

(0) / / عێراق / ڕوانگە دیالە کوردستان


Aug 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-8-2024 لە کۆشکی بەغداد پێشوازی لە بەڕێز عەدنان جایر ئەلشمەری کرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، بەڕێز سەرۆك کۆمار مەرسومی کۆماریی تایبەت بە دامەزراندنی وەك پارێزگاری دیالە بە عەدنان جایر ئەلشمەری دا و پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکە.
هەروەها سەرۆك کۆمار دوپاتیکردەوە، پێویستە لەڕێی هاریکاری لەگەڵ سەرجەم هێز و رەوتە نیشتمانییەکان، وەبەرهێنان لە فرەچەشنی و فرەیی پارێزگای دیالەدا بکرێت تا ببێتە سەرچاوەی هێز بۆ بەدیهێنانی خواستی رۆڵەکانی و باشترکردنی رەوشی خزمەتگوزاری و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری دیالە پلان و هەنگاوەکانی داهاتووی بۆ خێرا جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و رەخساندنی هەلی زیاتری وەبەرهێنان لەپێناو بەدەنگەوەچونی خواستەکانی هاووڵاتیانی پارێزگاکە خستەڕو، هەروەها رێنماییەکانی بەڕێز سەرۆك کۆماری لەپێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری لە پارێزگاکەدا، بەرزنرخاند.