گەرمیان؛ ژمارەیەک شوێنەوار مەترسی لەناوچونیان لێ دەکرێت
(0) /
ڕوانگە _ ماوەی دووساڵە ژمارەیەک شوێنەوار و ناوچەی کەلەپوری لەگەرمیان، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەیان دەرخستەیان بۆکراوە و تائێستا لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمەوە کارەکانیان ڕای نەکراوە.
ساڵح سەمین، بەڕێوبەری شوێنەواری گەرمیان، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" لە مانگی شەشی ساڵی 2023
ەوە داوامان ئاراستەی لایەنەپەیوەندیدارەکان کردووە بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەک شوێنەوار و ناوچەی کەلەپوری لەگەرمیان، بەڵام تائێستا وەزارەتی دارایی هیچ وەڵامێکیان نەداوینەتەوە
وتیشی:" ئەو شوێنەوارانەی کە داوامانکردووە نۆژەن بکرێنەوە نزیکەی 20 شوێنەوار و ناوچەی کەلەپورین دەکەونە ناوچەی کوڵەجۆی زەنگاباد و قەزای کفری و ناحێی مەیدانەوە.
ساڵح سەمین، بەڕێوبەری شوێنەواری گەرمیان،ڕونیشیکردووە:" ماوەی دووساڵە نوسراومانکردووە و نوسراوەکانمان لە وەزارەتی دارییە و تائێستا ڕەزامەندییان لە بارەوە نەدراوە و هەربەوهۆیەشەوە هەندێک لەو شوێنەوارانە وێران بون و ئەوانی دیکەش مەترسی لەناوچونیان لێ دەکرێت.
تێبينيێك بنێرە: