ئەمەریکا هەڕەشەی تووند لە هێزە چەکدارەکانی عێراق، دەکات

(0) / / عێراق / ڕوانگە عێراق ئەمریکا


Aug 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
روانگه _ گرووپە چەکدارەکانی عێراق، هێرشەکانیان بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا دەستپێکردووەتەوە و ئەمەریکاش هەڕەشە لە گروپە چەکدارەکان دەکات و ڕایدەگەیەنێت:"  بۆ هەر هێرشێک لە کات و شوێنێک کە خۆیان دیاری دەکەن وەڵامیان دەبێت.

حکوومەتی عێراق یش ڕایگەیاندووە:" لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە و چەند گومانلێکراوێک کە پەیوەندییان بەهێرشەکەوە هەبووە، دەستگیرکراون‌و ئەمەش ئەوکارە گونجاوەیە کە دەبێت بیکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئەوەی خستۆتەڕوو:" ئەو سەربازانە لەسەر داوای حکوومەتی عێراق لەو وڵاتەن و پێویستە حکوومەتی عێراق ڕێگریی لەو هێرشانە بکات.

لە 17ى تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو تا کۆتایی کانوونی دووەمی ئەمساڵ زیاتر لە 150 هێرش لەعێراق‌و سووریاوە کراونەتەسەر هێزەکانی ئەمریکا، دواتر هێرشێکی سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لەئوردن کە بووە هۆی مردنی سێ سەربازو برینداربوونی دەیانی دیکە، ئەمەش ئەمەریکای توڕە و نیگەرانکردووە