گۆرانکاری لە خولەکانی سەنتەری زمان  لەزانکۆ حکومیەکاندا دەکرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە مووچه خوێندنی باڵا


Aug 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە فەرمانی وزاری ژمارە ١٩٣٨  کە لەبەرواری ٢٠٢٤/١/٢٤ بە واژۆی دکتۆر ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا دەرچووە گۆرانکاری لە خولەکانی سەنتەری زمان دا دەکات لەزانکۆ حکومیەکان

ئەم جارە کوالێتی خولی سونتەرەکان زمان گۆرانکاری باش بەخۆیەوە دەبینێت جگە لەوەی لەناوخۆ بۆ خولی پێداگۆجی و نازناوی زانستی و پێشکەش کردنی و گفتوگۆی خوێندنی باڵا سودی لێ وەردەگیریت لەگەڵ ئەوەش دا بروانامەکە نێودەوڵەتی دەبێت لە وڵاتی بریتانیا و چەند وڵاتێکی ئەوروپا ئەم بروانامەیە  دەتوانێت سودی لێ وەربگیرێت

ئەوەشخراوەتەڕوو:"تاقی کردنەوەی دیاری کردنی ئاستی (Placement Test)ی زمانی ئینگلیزی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆ حکومیەکانی کوردستان لەمەودوا بەشێوەی ئۆنلاین واتا لەسەر کۆمپیتەر ئەنجام دەدرێت  لە ھەرسێ زانکۆی سەلاحەدین و سلێمانی و دھۆک، هەروەها خولەکان لەمەودوا بەھەردوو شێوەی ئۆنلاین و ناوکەمپەس  بەردەست دەبێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئاماژەی بەوەشکردووە:"خوێندکاری باڵا ماستەر و دکتۆرا ناتوانن بەشدار بن لە خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکومیەکان بکەن لەکاتی کۆرسی خوێندنی باڵا، هەروەها بەرنامە و مەنھەجی خولی ئۆنلاین و ناوکەمپەس یەک شت دەبێت و خولەکانی ناوکەمپەست ٨ ھەفتەدەخایەنێت بۆ ھەر ئاستێک و بروانامە تەنھا لە ئاستی intermediate و Advance دەدرێت و ئەگەر بەشداربویەک لە تاقی کردنەوەی دیاری کردنی ئاستی (Placement Test) ئاستی intermediate یان Advance بێنێت راستەوخۆ بروانامەی پێدەدرێت بێ ئەوەی بەشداری خول بکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئاشکرایشیکردووە:" ھەڵگرانی بروانامەی بەکالۆرێۆس یان ماستەر لە زمانی ئینگلیزی بۆیان نی یە بەشداری خولی سەنتەرەکانی زمان بکەن پێویستە تاقی کردنەوەی نێودەوڵەتیەکانی وەک ئالس و تۆفل و پی تی ئی بکەن، هەروەها سەبارەت بە دەست پێکردنی خولەکان و ئەنجام دانی تاقی کردنەوەی ئاست لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا سەنتەرەکانی زمان ناوتۆمار کردن رادەگەیەن و خۆتۆمارکردن بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت بەڵام بە دیاری کراوی کاتەکەی دیار نی یە، وە سەبارەت بۆ ئەوانەی پێشتر تاقی کردنەوەی دیاری کردنی ئاستیان کردوە یان بەشداری کۆرسی خولی زمانی پێشوی کردوە مافیان نافەوتێت بەم زوانە ئاستی ھاوتا دیاری دەکرێت بۆ ئەم سیستەمە نوێ یە.