بەهۆی بومەلەرزەوە، هەشت کەس بریندار بوون

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە بومەلەرزە


Aug 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - دوای ئەوەی زانایانی بومەلەرزەناسی هۆشدارییان دا لە ئەگەری ڕوودانی بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ژاپۆن، بەو هۆیەوە، 

فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن،  گەشتێکی پلان بۆ داڕێژراوی بۆ ئاسیای ناوەڕاست هەڵوەشاندەوە،  بڕیار بوو کیشیدا ڕۆژی هەینی گەشتێک بۆ کازاخستان، ئۆزبەکستان و مەنگۆلیا بکات و بەنیازی ئەوە بوو کە بەشداری لە لوتکەی ناوچەیی بکات.

 دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.1 پلەی ڕێختەر لە دوورگەی کیوشو لە باشووری ژاپۆن ڕوویدا و هەشت کەس بریندار بوون، دوابەدوای ئەوە  دەزگای کەشناسی ژاپۆن هۆشداریی سەبارەت بە بومەلەرزەیەکی بەهێز بڵاوکردەوە.

 سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، وتیشی: " دانیشتووان هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکەن بۆیە وەک سەرۆک وەزیرانێک کە بەرزترین بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانم لە ئەستۆدایە، بڕیارم داوە لانیکەم هەفتەیەک لە ژاپۆن بمێنمەوە".