ڕێژەی بەشداربوانی مەراسیمی ئەربەعین زیادیكردوە

(0) / / عێراق / ڕوانگە ئەربەعین سەید مەجید میرحمەدی


Aug 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەید مەجید میرحمەدی، بەرپرسی ناوەندی ئەربەعین لە ئێران، ڕایگەیاندووە:" نزیكەی چوار ملیۆن و 500 هەزار ئێرانی بەشداری لە مەراسیمی ئەمساڵی چلەی دوای شەهیدبونی ئیمام حوسێن ئەربەعین، دەكەن و دەچنە كەربەلا

وتیشی:"  بەوبۆنەیەوە وەزارەتەكانی ناوخۆی ئێران و عێراق بەردەوامی سەردانی سنورە جیاجیاکانیان دەكەن و هەنگاویان بۆ نەهێشتنی کەموکوڕییەکان ناوە. 

 سەید مەجید میرحمەدی، بەرپرسی ناوەندی ئەربەعین لە ئێران، ڕونیشیکردەوە " لە ئێرانەوە نزیكەی چوار ملیۆن و 500 هەزار حاجی ڕو لە كەربەلا دەكەن و بەراورد بە ساڵانی ڕابردو 15% ڕێژەی بەشداربوان زیادیكردوە