ئەوکەسانەی دەیانەوێت پەڵپبگرن، سەردانی سایلۆی کەلار بکەن

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان کەلار


Aug 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند؛ ئەوکەسانەی دەیانەوێت پەڵپبگرن،سەردانی سایلۆی کەلار بکەن بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پەڵپگرتنەکانیان.

لیژنەی  دامەزراندنی فەرمانبەران بۆ سایلۆی کەلار، وردبینیکردنی ناوی سەرجەم  پێشکەشکارانیان تەواوکردو دواتر لە ڕێگەی ئیدارەی گەرمیانەوە ناوی سەرجەم وەرگیراوانیان بڵاوکردەوە.

پرۆسەی وردبینیکردنەکە بەجۆرێک بوو کە کۆی گشتی ٦٦٨٨ کەس بەشێوەی ئۆنلاین داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ دامەزراندن، لەو ژمارەیە پاش دەرکردنی ناوی دووبارە. ٥٧٥٨ کەس ماوەتەوە، دوای پرۆسەی خاڵبەندیکردن کە لە لیستەکەدا شێوازی خاڵبەندیەکە رونکراوەتەوە، ٥٨ کەسی سەرکەوتوو ناویان بۆ دامەزراندن دەرچووە.

 پاش بڵاوکردنەوەی ناوەکان ئیدارەی گەرمیان، لە ئاگاداری نامەیەکدا داوایان لەو کەسانە کردووە کە دەیانەوێت پەڵپبگرن  لە ئەنجامی دامەزراندنەکە دەتوانن لە رۆژی دووشەممە ٢٠٢٤/٨/١٢ تا رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٨/١٨ لە کاتژمێر  ٩ ی بەیانی تا ١ ی نیوەڕۆ سەردانی سایلۆی کەلار بکەن بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پەڵپگرتنەکانیان.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو کە كەسی پەڵپگر دەبێت خۆی سەردانی لیژنەی پەڵپ بكات لە سایلۆی كەلار، وەپێویست دەکات بەڵگەنامەی فەرمی لەگەڵ خۆی ببات.