بهدرۆن هێرشكرایهسهر هێزهكانى ئهمریكا له حەسەکە
(0) /
ڕوانگە - بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 10ی ئابی 2024، لەباکووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە، بەدرۆن هێرشکرایەسەر بنکەیەکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کە سەربازانی ئەمریکی تێدایە.
ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكردووه، هێرشەکە کراوەتەسەر بنکەیەکی سەربازانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کە دەکەوێتە نزیک گوندی خەرابولجەیر لەدەشتاییەکانی ڕمێلان لەباکووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە.
هەروەها ئاماژەیداوە بهوهى، درۆنەکە لەنێو بنکەکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کەوتووەته خوارەوە کە سەربازانی ئەمریکی تێدایەو ئاگر لەنێو بنکەکە کەوتووەتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانی بڵاونەکراوەتەوە.
تێبينيێك بنێرە: