قوباد تاڵەبانی: لە دوای رووداوەکەوەی قەرەداغەوە  هێزە کانمان  لەهەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکان

(0) / / كوردستان / ڕوانگە قوباد تاڵەبانی


Aug 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لە بارەی شەهیدبوونی دوو کارمەندی هێزەکانی  ئاسایشەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم، ڕایگەیاند:" زۆر دڵگرانین بە شەهیدبوونی دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش و جەختیشدەکاتەوە، هێزە ئەمنییەکانمان بە هەموو تواناوە لەهەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد:"  زۆر دڵگرانین بە شەهیدبوونی دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش کە لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکدا لە ناوچەی قەرەداغ لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج، هاوخەمی لەگەڵ خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزیان و هەموو هەڤاڵانیان لە هێزەکانی ئاسایش دەردەبڕین.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم، ئاشکرایشیکرد:"لە دوای رووداوەکەوە هێزە ئەمنییەکانمان بە هەموو تواناوە لەهەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکان و بەردەوامیش دەبن تا ئەو کاتەی ئەم گروپە چەکدارە لە یاسادەرچووەوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.