عەلی سیستانی: پێشێلکاریەکانی ئیسرائیل، کاریگەری کردوەتەسەر زیادبونی مەترسیی پێکدادانی گەورە لەناوچەکە

(0) / / عێراق / ڕوانگە ئیسرائیل سیستانی


Aug 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لەبارەی بۆمبارانکردنی قوتابخانەیەک کە ئاوارەو لێقەوماوانی تێدا داڵدە درابوو،نوسینگەی سیستانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا، عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لەنەجەف، ڕایگەیاند:" بۆمبارانکردنی قوتابخانەیەک کە ئاوارەو لێقەوماوانی تێدا داڵدە درابوو، کۆمەڵکوژییەکی گەورەیە
.
مەرجەعی باڵای شیعەکان لەنەجەف، ئاماژەی بەوەشکردووە:"
هێرشەکەی ئەمڕۆى سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ئاوارەکانی نیشتەجێی قوتابخانەکەی کەرتی غەززە، تاوانێکی تۆقێنەرەو دەچێتە پاڵ زنجیرە تاوانەکانی زیاتر لە 10 مانگە بەردەوامەو بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لەخەڵکی بێتاوان‌و سڤیل شەهیدو بریندارکراون".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئیسرائیل سەروەریی چەند وڵاتێکیشی لەناوچەکە پێشێلکردوە، ئەمە کاریگەری کردوەتەسەر زیادبونی مەترسیی پێکدادانی گەورە لەناوچەکە، خوا نەکردە ئەگەر ئەمە ڕوبدات، ئەوا لێکەوتەیەکی وێرانکاریی لەوڵاتان‌و گەلانی ناوچەکە دەبێت.
سیستانی دەڵێت: "داوا لەجیهان دەکەینەوە، ڕێگریى لەو دڕندەییە قێزەونە بگرن بۆ ئەوەی چیتر هێزی داگیرکەر پیلانەکانی بۆ ئەزیەت‌و ئەشکەنجەدانی زیاتری گەلی فەڵەستینی ستەمدیدە نەکات، بەتایبەتیش داوا لەکۆمەڵگەی ئیسلام دەکەین بۆ ئەوەی دەست لەناو دەست بن بۆ فشار دروستکردن بەئاراستەی کۆتاییهێنان بەشەڕو کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززەو هیچ نەبێت هاوکاریی زیاتر بگەیەننە خەڵکی غەززە".