ڕێبوار تەها بە پارێزگارى کەرکوک هەڵبژێردرا

(0) / / عێراق / ڕوانگە کەرکوک ڕێبوار تەها


Aug 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە کۆبونەوەى ئەمشەوى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوکدا، کە لە هوتێل ڕەشیدى بەغدا بەڕێوەچوو، ڕێبوار تەها بە پارێزگارى کەرکوک و محەمەد حافز وەک سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک هەڵبژێردرا.

بە ئامادەبوونى نۆ ئەندام، ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، پارێزگارى کەرکوک و سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوکى هەڵبژارد.

دواى نزیکەى هەشت مانگ لە هەڵبژاردنى پارێزگاى کەرکوک، ئەمشەو ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک بە ئامادەبوونى نۆ ئەندام کۆبویەوە و ئەنجامەکەی پێدانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە ڕێبوار تەها لە فڕاکسیۆنی یەکێتی بوو.

ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک پێکهاتبوون لە پێنج ئەندامى یەکێتى و سێ ئەندامى عەرەبی و ئەندامێکى کریستیان.