کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق: ئامادەین لە کاتی خۆیدا هەڵبژاردنەکان بەڕێوە ببەین

(0) / / ئاسیا / عێراق


Feb 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق جەختی لە سەر ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە لە کاتی دیاریکراودا کردەوە.

ئەو کۆمیسیۆنە ڕایگەیاندووە کە ڕاستی و درووستی زانیاری کارتی بایۆمەتری لە گەڵ ناوی دەنگدەران پێش دابەشکردنی تەواو دەکرێت.

وادەی تۆمارکردنی ناوی هاوپەیمانییەکان و کاندیدەکانی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە درێژ کراوەتەوە./.