بەرهەمێکی نوێ بەناوی "چێژان" بڵاو دەکرێتەوە
(0) /
ڕوانگە - چێژان، بەرهەمێکی نوێی نوسەر، کۆسار عومەرە، نوسەر پێی وایە خه‌باتكردن ته‌نها به چه‌ك ناكرێت، به‌رگيرى كردن له نه‌ته‌وه ده‌كرێت له ڕێگه‌ى نووسينه‌وه‌ى مێژووى درووستى ڕووداوه‌كانه‌وه بێت، ده‌كرێت سنورى ڕاستيى ئه‌م نيشتمانه به‌رينه بكێشرێت، ده‌كرێت تێگه‌ييشتن له ئه‌ده‌بى ئه‌م نه‌ته‌وه‌يه(كورد) باش‌ترين به‌رگيريى و خزمه‌تى شوناس بێت.
بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ناوەڕۆک و مەبەست لەنوسینی ئەم بەرهەمە، پەیامنێری ڕوانگە، گفتوگۆیەکی لەگەڵ کۆسار عومەر، نوسەر و خاوەنی بەرهەمی "چێژان" ئەنجامداوە.
+ چێژان، چەندەمین بەرهەمی ئێوەیە؟
ناوى به‌رهه‌مه‌كه‌مان: (چێژان، ئه‌و چيرۆكانه‌ى شيعريان لێ بوو)ه، ئه‌مه شه‌شهه‌مين په‌رتووكى چاپكراوى ئێمه‌يه
+ بۆ ناونیشانی چێژان تان هەڵبژاردووە؟
باش‌ترين خزمه‌تێك به شوناس بكرێت، ئه‌وه‌يه به زمانه‌كه‌ى بخوێنى، بفكرى، بنووسى... خه‌باتكردن ته‌نها به چه‌ك ناكرێت، به‌رگيرى كردن له نه‌ته‌وه ده‌كرێت له ڕێگه‌ى نووسينه‌وه‌ى مێژووى درووستى ڕووداوه‌كانه‌وه بێت، ده‌كرێت سنورى ڕاستيى ئه‌م نيشتمانه به‌رينه بكێشرێت، ده‌كرێت تێگه‌ييشتن له ئه‌ده‌بى ئه‌م نه‌ته‌وه‌يه(كورد) باش‌ترين به‌رگيريى و خزمه‌تى شوناس بێت، ئاخر ئه‌ده‌بى ئه‌م نه‌ته‌وه‌ى ئێمه و شيعر كه شاباڵيه‌تى، گه‌واهى ده‌رێكى زيندووى كوردناسييه، چونكه له كۆنتێنتدا مێژوو به‌يان ده‌كات، ئايين ده‌خاته‌ڕوو، نيشتمان شيرين ده‌كات، كۆمه‌ڵگه‌ى پێكه‌وه‌ژيان ده‌ناسێنێ، سياسه‌ت و فيكرى به‌رگريى ڕۆڵه نه‌به‌زه‌كانى ده‌خاته‌ڕوو.
ڕووخانى ده‌سه‌ڵاتى ميرنشينى بابان و... له سێداره‌دانى شێخ سه‌عيدى پيران و شۆڕشى شێخ مه‌حمود و مه‌لا مسته‌فاى بارزانيى و قازى محه‌مه‌د و...، شيعر ده‌بێته گه‌واهيده‌رى بير و ژينى سياسيى و ئه‌مانه دێنه به‌رده‌ستى ئێمه. ئايينى ئه‌م نه‌ته‌وه و شاخى هه‌ره گه‌وره‌ى ئه‌م ئايينه(ته‌صه‌وف) ده‌رخه‌رى بوارى پێكه‌وه ژيان و نه‌رمى ته‌بيعه‌تى خه‌ڵكى كورد ده‌نوێنێ، شيعر له‌م به‌شه‌وه سه‌رده‌ردينێ و ئه‌م جوانييه‌ى ئايين پيشان ده‌دات، خۆشه‌ويستيى و دڵداريى كچ و كوڕه كورده‌كان و ته‌نانه‌ت هى نه‌ته‌وه‌كانى دراوسێيش هه‌ستى شاعيرى كورديان بزواندوه كه به شيعر ژيانى دڵدارى له‌سه‌ر ته‌خته‌ى شانۆيى نمايش بكه‌ن. بارى كۆمه‌ڵايه‌تيى خێزانيى و په‌يوه‌نديى هاوڕێيه‌تيى و ته‌بايى و هاوكاريى تاكى كورد، گۆشه‌يه‌كى تر‌ى جوانيى و چێژن كه له ڕێگه‌ى شيعره‌وه گه‌شتوه‌ته ئێمه و ئێمه‌يش بير‌ى كوردناسيمانى پێ فراوان ده‌كه‌ين.
ئه‌وه‌ى من ئه‌مه‌وێ هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر بكه‌م، گرنگييدان و خزمه‌تكردنى شوناسه له ڕێگه‌ى ئه‌ده‌بى نوسراو(شيعر)ه‌وه. مخابن گۆڕانكارييه خێراكانى سه‌رده‌م و هه‌ميش گرنگيى نه‌دانى پێويست به ئه‌ده‌بى نوسراوى كوردى لاى تاكى كورد، واى كردوه ئه‌وه‌ى نووسراوه خه‌ريكه بيربچێته‌وه و ئه‌وه‌يشى ئێسته ده‌نووسرێت(شيعر) به‌هۆى زۆريوبۆريى و ماندوونه‌بوون و گرنگيى نه‌دان به ئيستاتيكاى نووسين، زۆرێكيان كرچوكاڵن. ده‌مێكه خولياى ئه‌وه‌مان له‌سه‌ردايه كه چۆن له ڕێگه‌ى شيعره‌وه هه‌م خزمه‌تيك به كوردناسيى و هه‌ميش چێژى ڕۆشتوى شيعر بگه‌ڕێنينه‌وه، هه‌ر بۆيه ناوى ئه‌م به‌رهه‌مه‌يشمان نا (چــێژان) هه‌تا له ڕێگه‌ى ئه‌و چيرۆكانه‌ى كه شيعريان لێ بوه چێژێك ببه‌خشين به جه‌مسه‌رى سێهه‌م(خوێنه‌ر).
+ ناوەڕۆکی ئەم بەرهەم باس لەچی دەکات؟
بۆ نووسينى ئه‌م به‌رهه‌مه ساڵانێكه جگه له خوێندنه‌وه وه‌ك ڕۆتيناتێكى ژيان، له پشوه‌كانى هاوينان به‌رنامه‌ى تايبه‌ت به خوێندنه‌وه‌ى چڕ داده‌نێم، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ى ديوانى شاعيران و به‌شێكى باش له ژماره‌ى گۆڤاره‌كان و ياداشت و نوسراوه‌كان كه له ليستى سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌يان بۆ كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێندنه‌وه‌يه‌دا هه‌رشيعرێكم به‌رچاو ده‌كه‌وت كه به‌رئه‌نجامى چيرۆكێك نووسرا بوو، ئه‌وه له پارچه وه‌ره‌قه‌يه‌كدا ئاماژه‌م پێ ده‌دا و له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى خۆم به‌رده‌وام ده‌بووم، ئيدى هه‌ر به‌وشێوه‌يه په‌رتووك په‌رتووك... به كاغه‌زيى و به (PDF) ده‌مخوێندنه‌وه و هه‌رچى چيرۆكێكى تێدابوايه له‌گه‌ڵ شيعره‌كه‌ى به ئاماژه‌يه‌ك لاى خۆم ديارييم ده‌كرد و ئه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكى سياسيى بايه له لايه‌ك و ئه‌وه‌ى ئايينى بايه له لايه‌ك و ئه‌وه‌ى خۆشه‌ويستيى بايه له لايه‌ك و... ئه‌وانى تريشم هه‌ر به‌وچه‌شنه جياده‌كرده‌وه. گه‌لێك شيعر هه‌بوون خۆمان هۆى نوسينه‌كه‌ييمان ده‌هێنا و هه‌روه‌ك گه‌لێك چيرۆكيش هه‌بوون خۆمان شيعر‌ى په‌يوه‌ستمان بۆ ده‌دۆزيينه‌وه و دواتريش به پێى ناوه‌ڕۆكه‌كانيان ناونيشانێكمان بۆ داناون.
هه‌ر وشه و ده‌سته‌واژه و شيعر‌ێك پێويستى به ڕوونكرده‌وه هه‌بێ ئه‌وه له په‌راوێزدا ڕوونكردنه‌وه‌ى پێويستمان له‌سه‌ر نووسيوه و هه‌روه‌ك له‌سه‌ر شيعره‌كان ئاماژه‌مان به سه‌رچاوه‌كان داوه و بۆ بينينى بنه‌چه‌ى ئه‌و چيرۆك و شيعرانه‌ى كه به‌كارهاتوون، خوێنه‌ر ده‌توانێ له‌م ڕێگه‌يه‌وه پێى بگات. له‌سه‌ر شيعره‌كان هێنده‌ى ئه‌وه‌ى له لام گرنگه له ڕێگه‌ى چيرۆكه‌كانه‌وه شيعره‌كان بخوێندرێنه‌وه و گرنگيى شيعر له پايه‌ى كوردناسييدا ببينن و چێژێك به خوێنه‌ر بده‌ن، هێنده ماندوو بوونى خۆم به‌لاوه گرنگ نييه كه بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه كێشاومه.
شيعر، شعور و هه‌ستى مرۆڤه، گومان له‌وه نييه كه ئه‌م هه‌سته به‌رئه‌نجامى بينينى ڕووداوێك و خۆزگه‌يه‌كى په‌نگخواردو و به‌دينه‌هاتووى ناخى شاعير دێته بوون كه دواجار ئه‌م لێكه‌وتانه ده‌بنه گێڕانه‌وه و گه‌واهيده‌رێك بۆ ڕووداوگه‌لێك كه شاعير بينيويه‌تى و به تريفه‌ى په‌يڤى جوان و به زمانێكى سه‌روێنه‌يى و هه‌م به زمانى بێ گرێ و ڕه‌تووش شيعر‌ى بۆ وتوون. ئێمه گه‌ر بمانه‌وێت ته‌واوى ئه‌و چيرۆكانه‌ى كه شيعريان لێ بوه كۆيان بكه‌ينه‌وه و له‌م به‌رهه‌مه‌دا داينه‌ين، له‌به‌ر زۆرييان ئه‌سته‌م ده‌بێت، بۆيه هێنده‌ى هه‌يه له‌م به‌رگه‌دا دامانناوه و خوا ياربێ و ده‌رفه‌ت و مه‌رگ مه‌ودا بدا شان له به‌رگێكى تر‌ى شل ده‌كه‌ين و هاوشێوه‌ى ئه‌مه‌ى ده‌خه‌ينه خزمه‌تى خوێنه‌رى كورده‌وه.
ده‌خوازين به‌م هه‌نگاوه گيانى شاعيرانى كورد؛ ئه‌وانه‌ى كه كۆچى ئاخيره‌تيان كردوه و ئه‌وانه‌يشى كه زيندوون شاد بێ و ڕۆح ئاسوده بن.
+ گرفتەکانی بەردەم نوسین و چاپکردنی ئەو بەرهەمانەی کە دەنوسرێن لە کوردستان چین؟
نه‌بوونى سپۆنسه‌رى و پشتيوانيى مادييه، هه‌روه‌ها به‌شێكى زۆر له ده‌زگاكان له‌ژێركاريگه‌رى ناسين و هاوڕێيه‌تى بوون به‌رهه‌م چاپ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك ئه‌وبه‌رهه‌مانه‌ى كه جدى و لێكۆڵينه‌وه و به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بى و زانستيين كه‌متر خوێنه‌رى كورد به‌لايدا ده‌چێت و ده‌زگاكانى چاپكردنيش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م به‌رهه‌مانه له نێو ده‌زگا و چاپخانه و كتێبخانه‌كانيان خوێنه‌ر و كڕيارى كه‌مه بۆيه ئاماده‌نين چاپى بكه‌ن وه‌ك له‌وه‌ى گرنگى زياتر ده‌ده‌ن به‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه له‌باره‌ى توانامرۆييه‌كانه‌وه‌ن.
5. ئەگەر گرفت هەیە، ئایە هەمو نوسەرێک ڕووبەڕوی ئەو گرفتانە دەبێتەوە یاخود بۆ بەشێک لە نوسەران گرفت و ئاستەنگ هەیە؟
وه‌ك له پرسيارى پێشوو ئاماژه‌م پێدا ده‌كرێت به‌هۆى بونى هاوڕێيه‌تييه‌وه له نووسه‌رێك بۆ نووسه‌رێكى تر بگۆڕيت و يان به‌هۆى په‌يوه‌ندى حيزبيى و هاوديدى بۆ لايه‌نێك به‌رهه‌مى چاپكردن له نووسه‌رێك بۆ نووسه‌رێكى تر بگۆڕێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ده‌زگاكانى چاپ وبڵاوكردنه‌وه پێشان ده‌يانه‌وێت به‌رهه‌مه‌كه ببينن و له‌گه‌ڵ حه‌زى ئ‌وان بگونجێت و ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كه كڕياى هه‌بو ئه‌وكاته پشتيوان ده‌بن بۆ چاپكردنى.
تێبينيێك بنێرە: