ڕاگەیێندراوێک لە پارێزگاری نوێی کەرکوکەوە
(0) /
ڕوانگە - دوابەدوای دەستنیشانکردنی وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک، رێبوار تەها، پارێزگاری نوێی کەرکوک، ڕایگەیاند:" لە ئەمڕۆ بە دواوە قۆناغێکی نوێ لە کەرکوک دەستپێدەکات، کە ئەویش قۆناغی هێنانەکایەی ئاشتی و ئاوەدانی و خزمەتکردنی هەموو هاووڵاتییانە بێ جیاوازی
رێبوار تەها، پارێزگاری نوێی کەرکوک، لە ڕاگەێندراوێکدا، ئاماژەی بەوەشکرد:"هەموو هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و بوژاندنەوی ژێرخانی ئابووری و برودان بە کەرتە جیاجیاکان و بەگرخستنی سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی کەرکوک بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری کەرکوک
دەقی ڕاگەێندراوەکەی رێبوار تەها، پارێزگاری نوێی کەرکوک
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
هاووڵاتییانی ئازیزی کەرکوک، هێز و لایەنە سیاسییەکان..
هەموو لایەك دڵنیا دەكەینهوه لە ئەمڕۆ بە دواوە قۆناغێکی نوێ لە کەرکوک دەستپێدەکات، کە ئەویش قۆناغی هێنانەکایەی ئاشتی و ئاوەدانی و خزمەتکردنی هەموو هاووڵاتییانە بێ جیاوازی.
هەر لێرەشەوە رایدەگەیەنین کە هەموو هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و بوژاندنەوی ژێرخانی ئابووری و برودان بە کەرتە جیاجیاکان و بەگرخستنی سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی کەرکوک بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری کەرکوک.
هاوکات دووپاتیدەکەینەوە ئەم پێگەیە دەکەینە ئامرازێک بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتەوایی سیاسی و کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی یەکترقبوڵکردن و پێکەوەکارکردن و پتەوکردنی برایەتی و پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک بێ جیاکاری.
هەروەها جەختدەکەینەوە پارێزگاری داهاتووی کەرکوک، پارێزگاری کورد، عەرەب، تورکمان، مەسیحییەکان، هەموو چین و توێژەکانی کەرکوک دەبێت بەبێ جیاوازی.
زۆر سوپاس بۆ خۆڕاگری خەڵکی بەئەمەکی کەرکوک، سوپاس بۆ متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، سوپاس و رێز بۆ پشتیوانی و پشتگیری سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سوپاس بۆ ئەو تیمەی پێکەوەکارمان کرد و پێکەوە سەرکەوتین.
پشتیوان بەخوای گەورە جێی ئەو متمانە گەورەیە دەبین، هەروەها لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەیەش دەبین.
رێبوار تەها

تێبينيێك بنێرە: