ئێران لەسنووری ناحیەی قەسری شیرین مانۆڕێکی سەربازی ئەنجام دەدات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان ئێران


Aug 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - سوپای پاسدارانی ئێران، لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەستی کردووە بە ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازی و ئامانج لەو مانۆڕەش زیادکردنی ئامادەیی بۆ هێزەکانیەتی.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووە:"،  ئامانج لەو مانۆڕە زیادکردنی ئامادەیی بۆ هێزەکانیەتی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی  فەرمی ئێران ئیرنا، ئەو مانۆڕانە لەسنووری ناحیەی قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە بەڕێوە دەچێت.
.
وەها بڕیارە  ئەو مانۆڕە  تا سێشەممەی داهاتوو بەردەوام بێت.