ململانێکان لە سەر پۆستی پارێزگای کەرکوک بەردەوامیان هەیە

(0) / / عێراق / ڕوانگە کەرکوک کوردستان


Aug 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ ناکۆکی و ململانێی نێوان هێز و پێکهاتەکانی کەرکوک لەسەر پۆستی پارێزگای کەرکوک بەردەوامیان هەیە و هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "کەرکوک عێراقێکی بچوكکراوەیە، دەبێ بەڕێککەوتن‌و هاوبەشی بەڕێوەببردرێت"، ده‌شڵێت:"ئه‌وه‌ى له‌به‌غدا ڕویدا له‌شه‌ودا كراوه‌و نایاساییه‌.

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاندووە:"
پرسی دەستنیشانکردنی پارێزگای کەرکوک سەرکەوتوو نابێت، چونکە کەرکوک عێراقێکی بچوكکراوەیە، ئەگەر بەڕێککەوتن‌و یەکسانی‌و بەشداریی پێکهاتە سەرەکییەکان و بەتایبەتیش تورکمان نەبێت ئەوا  حکومداریی تێداناکرێت‌و بەردەوامنابێت.

زێباری ئەوەشی خستۆتەڕوو:" ئەوەی لەکۆبونەوەكه‌ى ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەهۆتێل ڕەشید لەبەغدا ڕویدا، دوای ئەوە هات پێکهاتەی سوننەی عەرەبی لەسیادەو تەقەدوم، چونکە پاڵ هاوپەیمانێتی یەکێتی نیشتیمانی‌و بابلیۆن، کارێک بوە لەشەودا کراوەو نایاساییە.