لە کەلار خۆپیشاندان دەستی پێکرد

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان کەلار


Aug 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ بەهۆی ئەو جیاوازییەی کە لە نێوانیاندا دەکرێت فەرمانبەرانی گرێبەست لەگەرمیان خۆپیشاندانان دەستپێکرد و نوێنەری خۆپیشاندەرانی گرێەست لەگەرمیان ڕایدەگەیەێت، بۆچی لەپرسی پاشکەوتنکردنی مووچەدا فەرمانەرانی گرێبەست هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەی مووچەکانیان  پاشکەوتکرا، بۆچی لە پرسەکانی دیکە لەوانە لە پرسی دابەشکردنی زەویدا وەک فەرمانبەری گرێبەست مامەڵەمان لەگەڵدا دەکرێت.

هەردی سەرکەوت، نوێنەری خۆپیشاندەرانی ناڕازی لەگەرمیان بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" وەک فەرمانبەرانی گرێبەست کە پێکهاتوین لە فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سنوری قەزای کەلار و ئیدارەی گەرمیان، لەم هەفتەیەدا ئەمە دووەمین جارە خۆپیشاندان ئەجام دەدەین.

وتیشی:" هۆکاری خۆپیشاندانەکانمان ئەوەیە، کە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە یاری بە چارەنوسی فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێت، چونکە فەرمانبەرمان هەیە 15 ساڵە لە دامودەزگاکانی حکومەت زۆر بە چالاکانە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات، بەڵام تائێستا حکومەت ئامادەنییە بیانکات بە فەرمانبەری هەمیشەی.

هەردی سەرکەوت، ڕونیشیکردەوە:" هەربەپێی ڕێنمای دارایی ساڵی 2012 دەبو فەرمانبەری گرێبەست دوای تەواوکردنی 3 ساڵ بێکەموکورتی ڕاستەوخۆ بکرێت بە فەرمانبەری هەمیشەی، بەڵام بەداخەوە لە دوای ساڵی 2013 هیچ فەرمانبەرێکی گرێبەست نەکراوە بە هەمیشەی.

نوێنەری خۆپیشاندەرانی ناڕازی لەگەرمیان، ئاماژەی بەوەشکرد:" یەکێکی دیکە لە نیگرانیەکانی ئێمە ئەوەیە کە ئێستا بابەتی دابەشکردنی زەوی هەیە بەسەر فەرمانبەراندا کەچی لەم پرسەشدا فەرمانبەرانی گرێەست پشتگوێ خراون و لەکاتێکدا وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاندووە، هەر فەرمانبەرێک 8 ساڵ خزمەتی هەبێت دەتوانێت سودمەندبێت لە وەرگرتنی زەوی، بەداخەوە لەمەشدا فەرمانبەرانی گرێبەست بێبەشکراون و لەکاتێکدا لە بابەتی پاشەکەوتکردنی مووچەدا  فەرمانبەرانی گرێبەست هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەی موچەکانیان پاشەکەوتکرا و لەوێدا وەک فەرمانبەرانی هەمیشەی مامەڵەیان لەگەڵداکرا کەچی لە پرسی دابەشکردنی زەوی بەوجۆرە جیاوازی دەکرێت لەنێوانماندا.

هەردی سەرکەوت، نوێنەری خۆپیشاندەرانی ناڕازی لەگەرمیان، ئاشکرایشیکرد:" داوامان لە  فەرمانەرانی شاروشارۆچکەکانی دیکەش کردووە پشتیوانی فەرمانبەرانی گرێبەستبن و لە هەفتەی داهاتوشدا لە شاری کفری بەرنامەی خۆپیشاندانمان هەیە.