دەزگای میدیایی ڕوانگە بەدواداچون بۆ داواکاریەکانی فەرمانبەرانی گرێبەست دەکات

(0) / / فایلی تایبەت / ڕوانگە فەرمانبەرانی گرێبەست کوردۆ عومەر وەزارەتی شارەوانی


Aug 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ٠دووای ئەوەی لە ماوەیە یەک هەفتەدا بۆ دووەمینجار فەرمانبەرانی گرێبەست خۆپیشاندانیان ئەنجام داو یەکێک لە داواکاریەکانیان ئەوەبوو، کە دەبێت وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێم لە بابەتی دابەشکردنی زەویدا پێداچونەوە بەو پرسەدا بکات و نابێت فەرمانبەرانی گرێبەست لە پێدانی زەوی بێبەش بکرێن،
 
دەزگای میدیایی ڕوانگە پەیوەندی بە کوردۆ عومەر، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمەوە کردوو، داواکاری فەرمانبەرانی گرێبەستی پێگەیاندان،
 
کوردۆ عومەر، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێم، ڕایگەیاند:" بەپێی یاسا لە هەمو دونیادا تەنها فەرمانبەرانی هەمیشەی مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە و فەرمانبەرانی گرێبەست ناکرێت زەوی بەسەریاندا دابەشبکرێت.
 
وتیشی:" حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە هەمو ئەو فەرمانبەرانەی کە گرێبەستن و ماوەی یاسایی خۆیان تەواوکردووە بکرێنە هەمیشەی ئەوکات ئەوانیش مافی ئەوەیان دەبێت کە زەوییان پێبدرێت، بەڵام تاوەکو گرێبەستبن حکومەت ناتوانێت زەوییان پێبدات.
 
کوردۆ عومەر، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێم، ئاماژەی بەوەشکرد:" لە کابینەی پێنجەمەوە بڕیاری بە هەمیشەی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕاگیراوە و ئێستا لە کابینەی نۆ بڕیاردراوە کە بکرێن بەهەمیشەی، هەرکات بون بەهەمیشەی ئەوکات دەتوانرێت زەوییان پێبدرێت.