ئیران: بۆ وەڵامدانەوەى ئیسرائیل داواى مۆڵەت لەکەس ناکەین
(0) /
ڕوانگە - ئێران هۆشداریدەدات لەهێرشکردنەسەر ئیسرائیل و وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانیش ده‌ڵێت:"بۆ ئه‌و هێرشه داواى مۆڵه‌ت له‌كه‌س ناكه‌ین‌و سورین له‌سه‌ر به‌رگریكردن له‌سه‌روه‌ریى وڵاته‌كه‌مان".
ناسر کەنعانى وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، "بۆ وەڵامدانەوەى ئیسرائیل داواى مۆڵەت لەکەس ناکەین".
ده‌شڵێت:"كۆمارى ئیسلامى ئێران سوره لەسەر بەرگریکردن لەسەروەریى وڵاتەکەى، وەڵامدانەوەى ئیسرائیلیش مافى ڕەواى ئێرانەو بۆ ئەوکارەش داواى مۆڵەت لەکەس ناکەین".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران باس له‌وه‌شده‌كات، "داواکاریى ئەو وڵاتانە بۆ ڕاگرتنى هێرشكردنه‌سه‌ر ئیسرائیل، پێچەوانەى پرەنسیپەکانى یاسا نێودەوڵەتییەکانەو پاڵپشتییەکى ئاشکراى ئیسرائیلە".
ئەم لێدوانە لەکاتێکدایە کە ئەمریکاو چەند وڵاتێکى ئەوروپا داوایان لەئێران کردوە پاشەکشە بکات لەهەڕەشەکردن‌و هێرشکردنەسەر ئیسرائیل لەکاردانەوەى کوشتنى ئیسماعیل هەنییەى سەرۆکى مەکتەبى سیاسیی بزوتنەوەى حەماس لەتاران.
تێبينيێك بنێرە: