ئەوەی پارتی لە بارەی دانانی ڕێبوار تەها وە دەیڵێت جگە لە موزایدەیەکی سیاسی هیچی دیکە نییە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کەرکوک ڕێبوار تەها


Aug 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە -  شارەزایەکی بواری یاسا ڕایدەگەیەنێت:" لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  زۆرترین دەنگی هێناوە  بۆیە ئەوە مافی یاسای یەکێتیە کە پارێزگاری کەرکوک دابنێت، هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات: 

ئەوەی پارتی لە بارەی دانانی ڕێبوار تەها وە دەیڵێت جگە لە موزایدەیەکی سیاسی هیچی دیکە نییە

دکتۆر ڕێبوار محەمەد ساڵەح، مامۆستای زانکۆ و شارەزای یاسای  بۆ ڕوانگە،ڕایگەیاند:"هەڵبژاردن بۆ ئەوە دەکرێت بۆ ئەوەی شەرعێتی هەڵبژاردن ڕۆڵ ببینێ لە دیاریکردنی پۆستە گرنگەکانداکە بۆ پێکهێنڵنی حکومەتێک بێت یاخود پارێزگایەک بێت، لە کەرکوک هەڵبژاردن کراوە و ئەوەی لیستی زۆرینەبوو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو کە زۆرترین دەنگی هێنا و بۆیە ئەوە مافی یاسای یەکێتیە کە پارێزگاری کەرکوک دابنێت، بەڵام بەداخەوە لە چەند مانگی ڕابردودا هەوڵێک هەبو بۆئەوەی کە شەرعێتی هەڵبژاردن ڕۆڵی نەبێت لە دانانی پارێزگاردا، بەڵکو لەبری ئەوە ڕێکەوتنی سیاسی ژێربەژێر بکرێت

وتیشی:" دواجار گەیشتین بەو دەرئەنجامەی کە ئاراستەی شەرعی و یاسای زاڵبوو وە ئەو کۆبونەوەیەیکرا نیسابی یاسایی ئامادەی بوو وە کاندیدی یەکێتی دانرا و دوێنێ مەرسومی کۆماری بۆ دەرکرا و ئەمڕۆ سوێندی یاسایی خوارد و هەموو پرۆسەکە بۆ دانانی ڕێبوار تەها، بە پرۆسەیەکی یاسایدا ڕۆیشتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕاستە ئەم پارێزگارە کاندیدی یەکێتییە، بەڵام سوێندی یاسای خواردووە کە پارێزگاری کەرکوک بێت بە هەمو پێکهاتەکانەوە، وە ئەوەشی وادەکات کە پارێزگار سەرکەوتووبێت دەبێت پارێزگارێکی یەکسان بێت و جیاوازی لە نێوان هیچ لایەنێکدا نەکات

دکتۆر ڕێبوار محەمەد ساڵەح، مامۆستای زانکۆ و شارەزای یاسای،ڕونیشیکردەوە:" بیانوکانی پارتی بیانوی سیاسین و ئەو لە ماوەی دووساڵی ڕابردوودا سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانی بەشێوەی نایاسای ئیدارەداوە بۆیە هەرکەسێک باسی پرۆسەی نایاسای بکات پارتی مافی ئەوەی نییە باسی نایاسایی بکات، چونکە پارتی هەرگیز نەیویستووە باس لە لایەنی یاسای پرۆسەکان بکاتەوە، بۆیە ئەوەی کە پارتی دەیکات موزایدەیەکی سیاسییە و ئەو نێتەی ئەو هەیبوو بۆ پەراوێزخستنی یەکێی نەیتوانی بەدی بێنێت لە کاتێکدا نابێت ئەم نێتەوابێت، وەدەبێت هەمو نەتەوە و لایەنەکان لە کەرکوکدا یەکبن، چونکە کەرکوک عێراقێکی بچوککراوەیە و هەمو کێشەکانی عێراق لە کەرکوکدا بونی هەیە و بۆیە دەبێت زۆر گەورەتر لە ئاستی شەخس و حیزب لە کەرکوک بڕوانی ئەگینا پرسی کەرکوک ئاڵۆزتردەبێت بۆیە ئەوەی پارتی دەیڵێت جگە لە موزایدەیەکی سیاسی هیچی دیکە نییە ئەگینا هەمو ئەو پرۆسە یاسایانەی کە دانراوە بۆ دانانی ڕێبوار تەها هەموی لەبەرچاو گیراوە.