داگیرکاریەکانی تورکیا زیانی زۆری بە هەرێم گەیاندووە/  له‌سنورى ئامێدى 201 گوند چۆڵكراون

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان تورکیا داگیرکاری پەکەکە ئامێدى


Aug 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - داگیرکاریەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامیان هەیە و تائێستا بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی تورکیاوە زیاتر لە لە 200 گوند لە سنوری قەزای ئامێدی چۆڵکراون.

سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى حكومى ئاشكرایده‌كات، له‌سنورى قه‌زاى ئامێدى، 201 گوند چۆڵكراون، ده‌شڵێت:"ئه‌و گوندانه‌ ناتوانرێت هیچ پڕۆژه‌یه‌كیشیان پێبگات".
وارشین سەلمان قائیمقامی قه‌زاى ئامێدی ڕایگەیاندووە:" 201 گوند لە سنوری قەزای ئامێدی چۆڵکراون و ئەوگوندانە  ناتوانرێت هیچ پڕۆژه‌یه‌كیان پێبگات."

وارشین سەلمان قائیمقامی قه‌زاى ئامێدی، ئاشکرایشیکردووە:" ئەو شەڕەى بەسەر کوردستاندا سەپاوە،  زیانی زۆر بەهەرێمی کوردستان دەگەیەنێت، بەتایەت لەو ناوچەدا کە ناوچەیەکی جوانی گەشتیارییە، شەڕەکە کاریگەریی لەسەر هاتنی گەشتیاران هەیەو ڕۆژانەش هەڕەشەی شەڕو ڕوبەڕوبونەوە لەو ناوچەیە هەیە."