ئیدارەی ڕاپەڕین: هاوڵاتییەک بەهۆی خواردنی دەرمانەوە گیانی لەدەستدا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە دەرمان ڕاپەڕین


Aug 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - دوای مانەوەی بۆماوەی 29 ڕۆژ لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی دانیشتوی ناحێی ژاراوە گیانی لەدەستدا و پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە:" ئەو هاوڵاتییە بەهۆی دەرمانی گیای (فریز) و گەڵاپانی خواردووە، بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند:" هاوڵاتییەکە ناوی (ا، ع، م)ە و پیشەی کاسب بووە، لەدایکبووی ساڵی 1972 بووە، لە ناحیەی ژاراوە بەهۆی ناجێگیریی تەندروستییەوە لە 14ـی 7ـی ئەم ساڵ گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستۆتەڕوو:" بەوتەی کەسوکارەکەی ئەو هاوڵاتییە دەرمانی گیای (فریز) و گەڵاپانی خواردووە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین روونیکردووەتەوە، "دوای مانەوەی 29 رۆژ لە نەخۆشخانە، بەهۆی کاریگەریی دەرمانەکەوە گیانی لەدەستدا و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.