سەرۆك کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی لوبنان دەکات
(0) /
ڕوانگە - سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە بەڕێز عەلی ئەدیب حەبحاب باڵیۆزی لوبنان لە عێراق.
لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 14-8-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان عێراق و لوبنان، کە کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا، پەرۆشی خۆیشی بۆ پەرەپێدانی هاریکاریی بنیاتنەر لەچوارچێوەی بەرژەوەندی هاوبەش، دوپاتکردەوە.
سەرۆك کۆمار ڕونیکردەوە، دوای شکستهێنان بە تیرۆر، عێراق رۆڵی خۆی لە ئاستی عەرەبی و هەرێمایەتی بەدەستهێناوەتەوە، هاوکات هەوڵیشدەدات هاوئاهەنگی هاوبەش پەرەپێبدات بۆ هێنانەدی بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتی برا.
دواتر باڵیۆزی لوبنان بەوردی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی لە ناوچەکە و لوبنان بۆ بەڕێز سەرۆك کۆمار رونکردەوە و هەڵوێستی حکومەتی وڵاتەکەی سەبارەت بە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی قەوارەی زایۆنی و هێرشەکانی بۆسەر خاکی فەڵەستین خستەڕو. لەم نێوەندەشدا سەرۆك کۆمار هەڵوێستی عێراقی لە پشتیوانیکردن لە سەروەریی لوبنان دوپاتکردەوە، هەروەها ئیدانەی پەلامارەکانی قەوارەی زایۆنی کرد دژبە هەردوو گەلی فەڵەستین و لوبنان، کە مافی خۆیانە لە ئاسایش و سەقامگیریدا بژین.
سەرۆك کۆمار جەختیشیکردەوە لە گرنگی بونی هەڵوێستێکی یەکگرتووی وڵاتانی عەرەبی بەرامبەر بە دۆزی فەڵەستین.
باڵیۆزی لوبنان سوپاسگوزاریی حکومەتی وڵاتەکەی بە سەرۆك کۆمار راگەیاند لە پای گرنگیدانی بە پێشهاتەکانی دۆخی لوبنان و ناوچەکە، ئاماژەیکرد بە پەرۆشیی لوبنانیش بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گەلی برا.

تێبينيێك بنێرە: