سەرۆك کۆمار پێشوازی لە وەفدێکی ماڵی کوردی فەیلی دەکات
(0) /
ڕوانگە ـ سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە وەفدێکی ماڵی کوردی فەیلی.
لە میانەی دیدارەکەدا، کە چوارشەممە 14-8-2024 بەڕێوەچو، سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی رۆڵی مێژوویی کوردی فەیلی لە وڵات و تێکۆشانیان لە دژی رژێمی دیکتاتۆری و بەشداریکردنیان لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیان و بنیاتنان و پێشخستنی عێراق و پاراستنی پێکەوەژیان.
سەرۆك کۆمار ستایشی قوربانیدانی کوردی فەیلی کرد، کە بەدرێژایی دەیەکانی رابردو خۆڕاگربون لە بارودۆخە سەختەکاندا و لەبەرامبەر ئەو نەهامەتیانەی لە دەرئەنجامی راگواستنی زۆرەملێ لە سەردەمی دەسەڵاتی رژێمی پێشودا دوچاری بون. جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی بەشداریکردنی هەموو عێراقییەکان لە ژیانی سیاسیدا بۆ خزمەتی پرۆسەی دیموکراسی و پێشکەوتنی وڵات، هاوکات ئاماژەی بە گرنگی یەکخستنی ماڵی کوردی فەیلی کرد.
لای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەکە سوپاسی بەڕێز سەرۆك کۆماریان کرد بۆ پێشوازیکردن و پاڵپشتییەکانی. هەروەها کۆمەڵێك کێشەی پەیوەندیدار بە کوردی فەیلی و دۆخی گشتی وڵات باس و خواسی لێوە کرا.

تێبينيێك بنێرە: